سدام حوسيَن وكتيَبا وي حول كتابة التاريخ

April 8, 2026, 8:07 p.m.

لە ماوەی ساڵانی 1975-1979، سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق زنجیرەیەک وتاری پێشکەش بە لیژنەی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی بەعس و بۆ لیژنەی مەنهەجی پەروەردەیی پێشکەش کرد، لەو ماوەیەدا دیدگای خۆی و هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە مێژوو دەربڕی. چەندین جار جەختی لەوە دەکاتەوە کە مێژووی عەرەب بەپێی ڕێباز و دیدگای حزبی بەعس بنووسرێت و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاربهێنرێت. لە کۆڕەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگترین بەربەستەکانی بابەتەکانی و هەڵوێستی نازانستی خۆی لەبارەی مێژوو و بانگەوازەکەی بۆ بەکارهێنانی تەماحە کەسییەکانی شیکرایەوە.
ناوى ئەکادیمییانى کوردستان براوە ژمارەیەکى کەمن وتەنها گوزارشت لە دید و روانینى خۆیان دەکەن
وەک لە
نوسەرى میسرى یوسف زیدان وەک میوانى پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بانگهێشت کراوە، ئەم کەسە گومانلێکراوە لە وڵاتەکەی خۆیشى هەرگیز هەژى و شایەنى ئەوە نیە ببێتە میوانى پیشانگاى زانست و رۆشنبیری لە پایتەختى هەرێمى کوردستان کەسانى ناشەرەزا لە مێژووى کورد و سەروەرییەکانى بێئاگا لە ساختەکارى و چەواشەکارییەکانى و بێڕێزیی دەرهەق کەسایەتیی پایەبەرز و شکۆدارى کورد سوڵتان سەلاحەدینى ئەیوبى و لەخۆیانەوە، ئیمە کە خۆمان بە دڵسۆز و خەمخۆرى مێژووى شکۆدار و پر سەروەریی کورد دەزانین، ئێمە ئەم دەعوەتنامەیە سەرکۆنە دەکەین و هیودارین ئەمە راست نەبێت و ناوبراو نەهێت بۆ کوردستان.